PM:07:12:17/03/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سینەر پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی تێنس
کرد و سابالێنکاش باشترینی ئاستی کچانە.
رابیتەی تێنسی سەرزەوی نوێترین ریزبەندی
یاریزانانی لەسەر هەردوو ئاستی کوڕان و کچان بڵاوکردەوە دوای تەواوبوونی
پاڵەوانێتی ئیندیان وێڵز.
لەسەر ئاستی کوڕان، یانیک سینەری ئیتاڵی
لە پێشەنگی ریزبەندی جیهاندا مایەوە بە کۆکردنەوەی 11 هەزار و 330 خاڵ بە جیاوازی
نزیکەی چوار هەزار خاڵ لەگەڵ ئەلیکساندەر زڤیرێڤی دووەم.
کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانیاش لە ئێستادا لە
پلەی سێیەمدا بە شێوەیەک کە شەش هەزار و 910 خاڵی هەیە، تایلۆر فرێتزی ئەمریکیش لە
پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەدا دەبینرێت.
نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی دوو پلە چووەتە
پێشەوە و لە ئێستادا لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە، هەریەکە لە کاسپەر روود و جاک
دراپەر لە پلەکانی شەشەم و حەوتەمی ریزبەندیدان.
لەسەر ئاستی کچانیش، ئارینا سابالینکای
بیلاڕوسی بە نۆ هەزار و 606 هەزار خاڵ لە پلەی یەکەمدا مایەوە، ئیگا شیفۆنتیک و
کۆکۆ گاوف لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان.
خ . ک