خولی سعودیە.. هیلال لە تەعاونی بردەوە

AM:12:24:16/03/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە هیلال سێ خاڵی دیکەی خستە سەر خەرمانی خاڵەکانی بە بردنەوە لە تەعاون بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر.

لە یارییەکەی هەفتەی 25ــی خولی سعودیە، یانەی هیلال و تەعاون رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، هیلال گۆڵی یەکەمی خۆی لە رێگەی محەمەد کانۆ لە خولەکی 12 تۆمارکرد، تا کۆتایی تایمەکەش کۆنترۆڵی تۆپیان لابوو بەڵام بەو تاکە گۆڵە کۆتایی بە نیوەی یەکەم هات.

لە تایمی دووەم، هەمان سیناریۆ دووبارە بووەوە، بەڵام ئەم جارە هیلال لە خولەکی 75 لە رێگەی مارکۆس لیۆناردۆوە گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سودی هیلال کۆتایی هات، بەو ئەنجامە یانەکەی جیسۆس بە کۆکردنەوە 57 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە و رێگای نەدا ئیتیحاد زیاتر لێی دووربکەوێتەوە.
بیلال کاکە