PM:03:44:08/03/2025
624 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پارادێس رایگەیاند بەهۆی ئەوەی هانی هاوڕێکانی داوە لە
یاری بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان میسی بۆ ماوەی سێ مانگ قسەی لەگەڵ نەکردووە.
لیۆناردۆ پارادێسی ئەرجەنتینی لە نوێترین لێدوانیدا
رووداوێکی سەرنج راکێشی دەگەرێتەوە کە لە نێوان خۆی و میسیدا ڕویداوە.
پارادێس ئاماژەی بەوەکرد کاتێک لە ساڵی 2021 لە یانەی
پاریس سان جێرمان یاری کردووە ڕووبەڕوی بەرشەلۆنە بوونەتە لە قۆناغی 16ی خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە ئەوکات لیۆنێل میسی لەو بارسا یاری دەکرد.
یاریزانەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی لە کاتی یارییەکەدا
بۆ ئەوەی هانی هاوڕێکانم بدەم ئاستێکی باش پێشکەش بکەن، چەندین وشەم بەکارهێنا
بەڵام بەهۆی ئەوەی سەردەمی کۆرۆنا بوو یارییەکان بەبێ هاندەر ئەنجام دەدرا میسی
گوێبیستی سەرجەم قسەکانم بوو.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ئەوەی ئاشکراکرد پاش ئەم یارییە
کە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک براوەبوون، میسی لەسەر ئەو رەفتارەی لە یاریگادا
ئەنجامیداوە بۆ ماوەی سێ مانگ قسەی لەگەڵ نەکردووە.