چامپیۆنز لیگی تۆپی دەست.. پاریس بردنەوەی بەسەر پێلیستەر بەدەستهێنا

PM:02:32:07/03/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگی تۆپی دەست پاریس بردنەوەی بەسەر پێلیستەر بەدەستهێنا و چووە پلەی چوارەمی کۆمەڵەکەی.

لە درێژەی یارییەکانی چامپیۆنز لیگ بۆ تۆپی دەست، لە کۆمەڵەی یەکەمدا یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەرامبەر یانەی پێلیستەری مەقدۆنیای باکووری یاریکرد.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی پاریس باشتر بینران و بە جیاوازی پێنج گۆڵ پێشکەوتن و دواتریش لەسەر ئەو ئاستە بەردەوام بوون، سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی 35 بە 26 گۆڵ بردەوە.

لە هەمان کۆمەڵە، یانەی ڤێزپرێمی هەنگاری رووبەڕووی بەرلینی ئەڵمانی بووەوە و بە ئەنجامی 32 بە 33 گۆڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، سپۆرتینگ و ویسلا پلۆک بە 29 گۆڵ یەکسانبوون.

ڤێزپرێم 36 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمدایە، بەرلین و پاریس سان جێرمان بە 27 خاڵ لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا دەبینرێن.

خ . ک