باسکەی ئەوروپا.. ریاڵ مەدرید بە جیاوازی 15 خاڵ بە پاناسیناکۆس دۆڕا

PM:02:00:07/03/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بە جیاوازی 15 خاڵ بە پاناسیناکۆس دۆڕا و بایرن بردیەوە.

لە درێژەی یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی پاناسیناکۆسی یۆنانی.

لە سەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی پاناسیناکۆس بە ئاستێکی سەرنجڕاکێشەوە بینران و سەرەنجام توانیان یارییەکە بە جیاوازی 15 خاڵ و بە ئەنجامی 85 بە 70 خاڵ لە ریاڵ مەدرید ببەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی زڤیزدای سڕبی بووەوە و بە ئەنجامی 100 بە 82 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، فەنارباخچە بە ئارمەنی میلانۆ دۆڕا.

بەو ئەنجامانە، پاناسیناکۆس خاڵەکانی گەیاندە 46 خاڵ و چووە پلەی سێیەمی ریزبەندی، بایرن میونشن لە پلەی پێنجەمدایە و ریاڵ مەدرید دابەزی بۆ پلەی دەیەم.

خ . ک