دۆرتمۆند نرخی گیتنسی بۆ یانە گەورەكان دابەزاند

PM:09:33:04/03/2025

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دۆرتمۆند نرخی گیتنسی بۆ نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆ دابەزاندووە و چەندین یانەش چاودێری دۆخی دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند نرخی گیتنسی لە 100 ملیۆن یۆرۆوە دابەزاندووە بۆ 60 بۆ 70 ملیۆن و بەو بڕە پارەیە ئامادەیە دەستبەرداری هێرشبەرەکەی ببێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای ئەو پارە زۆرەی یانەکە لە فرۆشتنی یاریزانان دەستی دەکەوێت، هێشتا کێشەی دارایی هەیە بەهۆی ئەنجامە خراپەکان و نەبردنەوەی هیچ ناسناوێک لەم چەند ساڵەی رابردوودا، هەربۆیە رەنگە ناچاربن لە هاویندا گیتنس بفرۆشن.

جەیمی گیتنسی تەمەن 20 ساڵان، دەرچووی ئەکادیمیای دۆرتموندە و لەم وەرزەی بۆندس لیگا خاوەنی حەوت گۆڵ و سێ ئەسیستە، هەریەک لە یانەکانی بایرن میونشن، مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و لیڤەرپوول چاودێری دەکەن و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆبکەن.