PM:10:26:03/03/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس دوپاتیكردەوە دەیەوێت ماوەیەكی زۆر لە ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە و
ناوبژیوانانی ئەوروپاشی بە باش ناوبرد.
پێش یاری دێربی مەدرید لە چامپیۆنز لیگ، ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ یەكەمجار لە
بارەی نەچوونی بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر لێدوانیندا و تێیدا رایگەیاند، بەشداری نەكردنی
لە ئاهەنگی باڵۆندۆر بڕیاری یانەكەی بووە و ئەویش جێبەجێی كردووە.
سەبارەت بە بردنەوەی خەڵاتەكە لەلایەن رۆدرییەوە وتی: خەڵک ئەوەی بیری
لێدەكەنەوە دەنگی پێدەدەن، من بۆچوونی خۆمم هەیە و هاوڕێکانیشم هەروا، کاتێک لە
بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی نزیک دەبیتەوە ئەوە ڕوونە کە دەتەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێنیت،
من هێشتا چانسی زۆرم هەیە بۆ بردنەوەی.
دەربارەی داهاتووی لە ڕیال مەدرید و ئەو دەنگۆیانەی باس لە گواستنەوەی بۆ
سعودیە دەکەن، ڤینی ئاماژەی بەوەدا کە پێی وایە دەتوانێت لە ڕیال مەدرید شکۆمەندی
زۆر زیاتر بەدەستبهێنێت و ماوەیەكی زۆر لە یانەكە بەردەوامبێت.
باسی
لەوەشكرد، لە یاری رابردوویان لە خولی ئیسپانیا هەڵەی خۆیان بووە كە شكستیان
هێناوە و هەموو شتێكیان بە هەڵە ئەنجامداوە، وە جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە ناوبژیوانانی
ئەوروپا لە ئیسپانیا باشترن.