AM:11:06:01/03/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەکاپۆلکو شاپۆڤالۆڤ بە داڤیدۆڤیچ دۆڕا و ماڵئاواییکرد، ماچاک
گەیشتە یاری کۆتایی.
لە درێژەی یارییەکانی جامی ئەکاپۆلکو بۆ تێنسی سەرزەوی و لە قۆناغی پێش
کۆتاییدا، دینیس شاپۆڤالۆڤی کەنەدی بەرامبەر داڤیدۆڤیچی ئیسپانی یاریکرد.
لە دوو کۆمەڵەی یارییەکەدا، هەردوو یاریزانەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد
و دوای دوو کاتژمێر و 18 خولەک داڤیدۆڤیچ توانی یارییەکە لە سوودی خۆی کۆتایی
پێبهێنێت.
داڤیدۆڤیچ بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و گەیشتنی
بە یاری کۆتایی مسۆگەر کرد و شاپۆڤالۆڤ ماڵئاواییکرد، خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش
حەوت بە شەش گێم بوون.
لە یارییەکی تریشدا، تۆماس ماچاکی چیکی رووبەڕووی ناکاشیمای ئەمریکی بووەوە
و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک یارییەکەی لێبردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی.
خ . ک