جامی دوبەی.. تیستیپاس و ئەلیاسیم گەیشتنە یاری کۆتایی

AM:09:42:01/03/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی دوبەی تیستیپاس و ئەلیاسیم گەیشتنە یاری کۆتایی و گریکسپۆر ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی دوبەی بۆ تێنسی سەرزەوی، ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی بەرامبەر تالۆن گریکسپۆری هۆڵەندی یاریکرد.

بە درێژایی دوو تایمی یارییەکە، تیستیپاس بە ئاستێکی نایابەوە بینرا و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 23 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە چوار گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، ئۆگێر ئەلیاسیمی کەنەدی رووبەڕووی کانتن هێلێسی فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

هەریەکە لە تیستیپاس و ئەلیاسیم سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، گریکسپۆر و هێلێس ماڵئاواییانکرد.

خ . ک