جامی دوبەی.. مێدڤیدێڤ بە گریکسپۆر دۆڕا و ماڵئاواییکرد

PM:01:53:28/02/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی دوبەی مێدڤیدێڤ بە گریکسپۆر دۆڕا و ماڵئاواییکرد، تیستیپاسیش گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی دوبەی بۆ تێنسی سەرزەوی، دانێل مێدڤیدێڤی روسی بەرامبەر تالۆن گریکسپۆری هۆڵەندی یاریکرد.

کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی مێدڤیدێڤ کۆتاییهات بەڵام گریکسپۆر بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، هەردوو یاریزانەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و بە ئەنجامی حەوت بە پێنج گێم لە سوودی گریکسپۆر کۆتاییهات، سەرەنجام دوای دوو کاتژمێر و 38 خولەک یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، میدڤیدێڤیش ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی تریشدا، ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی رووبەڕووی ماتیۆ پێریتینی ئیتاڵی بووەوە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک یارییەکەی لێبردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، سیلیچ بە ئەلیاسیم دۆڕا و ماڵئاواییکرد.

خ . ک