باسکەی ئەوروپا.. ریاڵ مەدرید کلاسیکۆی لە بەرشەلۆنە بردەوە

PM:01:19:28/02/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید کلاسیکۆی لە بەرشەلۆنە بردەوە و بایرن بە پاریس دۆڕا.

لە درێژەی یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنەی ئیسپانی لە یاری کلاسیکۆدا رووبەڕووی یەکبونەوە.

لە تایمەکانی یەکەمدا و دووەمدا، یاریزانانی بەرشەلۆنە باشتر بینران و بە جیاوازی سێ خاڵ پێشکەوتن.

بەڵام لە دوو تایمی کۆتاییدا، یانەی شاهانە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و سەرەنجام توانی یارییەکە بە جیاوازی پێنج خاڵ و بە ئەنجامی 96 بە 91 خاڵ لە بەرشەلۆنە بباتەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی پاریسی فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی 88 بە 93 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، ئارمەنی میلانۆ لە مۆناکۆی بردەوە.

دوای ئەو ئەنجامانە، مۆناکۆ بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە، بایرن میونشن پلەی پێنجەمی گرتووە، بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە پلەکانی نۆیەم و دەیەمدان.

خ . ک