سلۆت و لیڤەرپوڵ و ئیڤەرتۆن سزادران

PM:03:50:26/02/2025

392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلۆت بە دوو یاری راگیران سزادرا و لیڤەرپوڵ و ئیڤەرتۆنیش سزای دارایی دران.

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە دوای لێکۆڵینەوە لە روداوی دوای یارییەکەی نێوان هەدوو یانەی ئیڤەرتۆن و لیڤەرپوڵ چەند بڕیارێکیان دەرکرد.

ئاماژەیان بەوەداوە کە لیژنەی بەدواداچوون بڕیاریدا بە راگرتنی ئارنی سلۆتی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ لە دوو یاری لە راهێنەرایەتی یانەکەی بەهۆی وتنی وشەی نەشیاو بە ناوبژیوان و سزادانی بە پێبژاردنی بڕی 70 هەزار پاوەند.

رونیشیکردووەتەوە، سێبکی هۆلچؤفی یاریدەدەری ئارنی سلۆت بۆ دوو یاری راگیراوە لەگەڵ پێبژاردنی بڕی حەوت هەزار پاوەند، جگە لەوەش یانەی لیڤەرپوڵ بە بڕی 50 هەزار پاوەند سزادرا بەهۆی هەڵسوکەوتی نەشیاوی یاریزانان و راهێنەرەکەی.

ئاماژەی بەوەشداوە کە یانەی ئیڤەرتۆنیش بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە رێگری لە هاندەران بکات کە نەچنە یاریگاوە بە پێبژاردنی بڕی 65 هەزار پاوەند سزادراوە و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو دیمەنە سزاکان زیاتر دەبن.

خ . ک