AM:09:28:25/02/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی دوبەی تیستیپاس بە بردنەوە لە سۆنیگۆ گەیشتە قۆناغی دووەم و ئیڤانز
ماڵئاواییکرد.
لە دەستپێکی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی جامی دوبەی، ستیفانۆس تیستیپاسی
یۆنانی بەرامبەر لۆرینزۆ سۆنیگۆی ئیتاڵی یاریکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، کێبڕکێیەکی بەهێز لەنێوان هەردوو یاریزانەکە بینرا و
بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی تیستیپاس کۆتاییهات.
لە کۆمەڵەی دووەمدا، یاریزانە یۆنانیەکە ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و بە
ئەنجامی شەش بە سێ گێم بردیەوە، سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 35 خولەک یارییەکەی
بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە.
لە هەمان قۆناغ، دانێل ئیڤانزی بەڕیتانی رووبەڕووی کارین خاشانۆڤی روسی
بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند، باوتێستا ئاگۆتیش لە
مارۆزسانی بردەوە.
بەو ئەنجامانە، هەریەکە لە تیستیپاس و خاشانۆڤ و باوتێستا گەیشتنیان بە
قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیییەکە بەدەستهێنا، سۆنیگۆ و ئیڤانز و مارۆزسان
ماڵئاواییانکرد.
خ . ک