AM:11:58:23/02/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا کۆمان و
گۆرێتزکا و گنابری بفرۆشیت و جێگرەوەیەیان بۆ بگوازێتەوە.
رۆژنامەی بێڵد بڵاویکردووەتەوە یانەی بایرن میونشن
دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا لەسەرجەم پێگەکانی یانەکە گۆڕانکاری ئەنجام بدات و
تیپێکی نوێ دروست بکات کە بتوانێت ڕکابەری سەرجەم خولەکان بکات.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یانە باڤارییەکە ئامادەیە لە
مێرکاتۆی داهاتوودا دەستبەرداری هەریەکە لە گینگسلی کۆمان و لیۆن گۆرێتزکا و سێرجی
گنابری ببێت.
هۆکاری فرۆشتنی ئەم سێ یاریزانە هەڵکشانی تەمەن و
دابەزینی ئاستیانە چونکە تاوەکوو کاتی زیاتر تێبپەڕێت یانەکە ناتوانێت بە
گرێبەستێکی باشتر بیان فرۆشێت.
کۆمان لە لایەن یانەی مانچستەر یونایتدەوە چاودێری
دەکرێت و لەهەمان کاتدا سعودییەکان ئامادەن گۆرێتزکا و گنابری بگوازنەوە بە
مووچەیەکی باش.
یانە ئەڵمانییەکە تاوەکوو ئێستا جێگرەوەی ئەم سێ
یاریزانەی دیاری نەکردووە بەڵکوو دەیەوێت دەستبەردارییان ببێت و پاشان بە پارەی
فرۆشتنیان جێگرەوەیان بۆ بگوازێتەوە.