بەرشەلۆنە و چێڵسی کێبڕکێی گواستنەوەی لیاو دەکەن

PM:05:11:23/02/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە و چێڵسی کێبڕکێی گواستنەوەی لیاو دەکەن و میلانیش 75 ملیۆن یۆرۆی دەوێت.

رافاێل لیاوی ئەستێرەی پورتوگالی مانەوەی لە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی مسۆگەر نییە لە وەرزی داهاتوودا بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ راهێنەر و بەرپرسانی یانەکەی.

لە ماوەی رابردووشدا ناوی هێرشبەرە پورتوگالییەکە بە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا بەسترایەوە کە پەیوەندیان پێوە بکات بەڵام تا ئەم ساتە هیچ یانەیەکیان ئۆفەری فەرمیان پێشکەش نەکردووە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتر دەکەن لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە.

رونیشیکردووەتەوە، کارگێڕی یانەی ئەی سی میلان لارییان نییە لە فرۆشتنی رافاێل لیاو لە هاوینی ئەمساڵدا بەڵام بە مەرجێک بڕی 75 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بکرێت.

ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە کە دوای ماڵئاواییکردنی میلان لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ، بەرپرسانی ئەو یانەیە بیریان لە فرۆشتنی هێرشبەرەکەیان کردووەتەوە بەهۆی ئەوەی کێشەی داراییان هەیە و دەبێت بە خێرایی چارەسەری بکەن تا بتوانن بۆ وەرزی داهاتوو چەند گرێبەستێکی نوێ ئەنجامبدەن.

خ . ک