خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی بە کۆمۆ دۆڕا

PM:04:44:23/02/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا شکستیهێنا بەرامبەر کۆمۆ.

لە هەفتەی 26ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی کۆمۆ.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی حەوت، ئەمیر رەحمانی بە هەڵە لە خۆیان گۆڵێکی بۆ کۆمۆ تۆمارکرد و دواتر لە خولەکی 17 راسپادۆری ئەنجامەکەی بۆ ناپۆلی یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوو لەسەر هێرشەکانیان بەردەوام بوون تا لە خولەکی 77 حەسەن دیاو گۆڵێکی تری بۆ کۆمۆ تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی کۆمۆ کۆتاییهات.

ناپۆلی خاوەنی 56 خاڵی هەیە و نەیتوانی پێشەنگی ریزبەندی لە ئینتەر وەربگرێتەوە، کۆمۆ 28 خاڵی هەیە و لە پلەی 13ی ریزبەندیدایە.

خ . ک