پاریس سان جێرمان دیکلان رایسی دەوێت

PM:03:53:23/02/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی پاریس ئۆفەرێکی خەیاڵیان ئامادەکردووە تا پێشکەشی ئارسناڵی بکەن لەپێناو دیکلان رایس.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە ئێستاوە کارەکانی دەستپێکردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی گرێبەستێکی گەورە بۆ وەرزی داهاتوو.

پێگەی فیچاجێس رایگەیاندووە، بەرپرسانی یانە فەرەنسییەکە ماوەی چەند مانگێکە چاودێری دیکلان رایسی ئینگلیزی دەکەن کە ئێستا یاری بۆ یانەی ئارسناڵ ئەنجام دەدات.

پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە، کارگێڕی پاریس سان جیرمان ئۆفەرێکی خەیاڵیان ئامادەکردووە کە بڕەکەی 135 ملیۆن یۆرۆیە تا پێشکەشی ئارسناڵی بکەن بەرامبەر فرۆشتنی دیکلان رایس پێیان.

رونیشیکردووەتەوە، گرێبەستی رایس لەگەڵ ئارسناڵ لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت و یانە لەندەنیەکە تەنها بە یەک مەرج دەستبەرداری دەبێت ئەویش ئەگەر ئۆفەرێکی 160 ملیۆن یۆرۆییان پێشکەش بکرێت.

ئەو پێگەیە نوسیویەتی، لە ئێستادا پاریس چاوەڕێی وەڵامی ئارسناڵ دەکات کە ئەو یاریزانەیان دەفرۆشن یان نا، لە بەرامبەریشدا میکێل ئارتێتای راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە فرۆشتنی ئەو یاریزانەی رەتکردووەتەوە چونکە بە یەکێک لە پیگە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی دەزانێت.

خ . ک