AM:11:18:23/02/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا رایگەیاند یانەکەی هەلێکی گەورەی لەدەستدا
بۆئەوەی لە لیڤەرپوڵ نزیک بێتەوە دڵتەنگە بەو ئەنجامەی بەدەستیان هێناوە.
میکێل ئارتێتا پاش شکستەکەیان بەرامبەر وێستهام وتی زۆر
توڕەم چونکە ئەوکاتانەی پێویستە ئاستی باش پێشکەشبکەین و دەرفەتەکان لەدەست نەدەین
ئێمە پێچەوانەکەی ئەنجام دەدەین.
راهێنەرە ئیسپانییەکە وتیشی هەلێکی گەورەمان لەدەستدا
بۆئەوەی جیاوازییەکەمان لەگەڵ لیڤەرپوڵ کەمتر بکەینەوە و زۆر دڵتەنگم.
سەبارەت بە ناڕەزای هاندەران پاش یارییەکە ئاماژەی
بەوەکرد زۆرئاساییە چونکە داوایی ئەنجامی باش دەکەن وەک چۆن ئێمەش هەوڵ بۆئەوە
دەدەین بەڵام ئەمڕۆ دەرفەتێکی گرنگمان لەدەستدا.
لەدرێژەی قسەکانیدا راهێنەرە ئیسپانییەکە وتی من
بەرپرسیارم لەم ئاستەی یانەکە و پێویستە هەوڵی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان بدەین.
لە کۆتاییدا جەختی لەوەکردەوە هیچ کەسێک بەم ئەنجامە
دڵخۆشنییە و هەموان دڵ تەنگن، پیرۆزبایی لە وێستهام دەکەین بۆ بردنەوەی سێ خاڵەکە.
چ.س