AM:09:47:21/02/2025
52 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگی تۆپی دەست بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر کێلس بەدەستهێنا و
پێشەنگی بەهێزتر کرد.
لە یارییەکانی چامپیۆنز لیگ بۆ تۆپی دەست، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی
بەرامبەر کێلسی دانیمارکی یاریکرد.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد
و بە جیاوازی یەک گۆڵ لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمیشدا، کێبڕکێی نێوان هەردوو یانەکە بەردەوامی هەبوو، لە
کۆتاییدا یانە ئیسپانیەکە بە جیاوازی دوو گۆڵ و بە ئەنجامی 30 بە 28 خاڵ یارییەکەی
لە سوودی خۆی کۆتاییپێهێنا.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی سپۆرتینگی پورتوگالی رووبەڕووی فێزپرێمی
هەنگاری بووەوە و جیاوازی یەک خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، پێلیستێر لە دینامۆ
بوخارستی بردەوە.
بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی دووەمی بەهیزتر
کرد، فێزپرێمیش لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەمدایە.
خ . ک