AM:09:20:21/02/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی دەوحە ئەلکاراز و میدڤیدێڤ ماڵئاواییانکرد و رۆبلێڤ و دریبەر
گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی دەوحە بۆ تێنسی سەرزەوی، کارلۆس ئەلکارازی
ئیسپانی بەرامبەر جێری لیچکای چیکی یاریکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، لیچکا باشتر بینرا و بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە
سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بەڵام ئەلکاراز بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی
یەکسانکردەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا ، هەردوو یاریزانەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی
یەکتریان کرد و سەرەنجام بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی لێچکا کۆتاییهات و
یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.
لە هەمان قۆناغ، دانێل مێدڤیدێڤی روسی یارییەکەی بەرامبەر ئەلیاسیم بە
دۆڕاو بۆ ئەژمار کرا دوای ئەوەی بە هۆی پێکانەوە یارییەکەی جێهێشت.
ئەندریە رۆبلێڤی روسی رووبەڕووی دی مینۆری ئوستراڵی بووەوە و بە دوو کۆمەڵە
بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، پێریتینی ئیتاڵیش بە دریبەری
بەریتانی دۆڕا.
هەریەکە لە ئەلکاراز و مێدڤیدێڤ و پێریتینی و دی مینۆر ماڵئاواییان لە
پاڵەوانێتییەکە کرد، رۆبلێڤ و دریبەر و لیچکا و ئەلیاسیم گەیشتنە قۆناغی پێش
کۆتایی.
خ . ک