PM:10:39:17/02/2025
472 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاسیمیرۆ پێیوایە
دوای رۆناڵدۆ و مێسی لە نەوەی ئەودا نەیمار باشترین بووە و سەری سوڕماوە کە ڤینی
نەبووە براوەی باڵۆن دۆر.
کاسیمیرۆی یاریزانی بەڕازیلی یانەی مانچستەر یونایتد
ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات یانەکەی پێشووی کە یانەی ڕیاڵ مەدریدە بەسەر پشتی
مانچستەر سیتی بگاتە قۆناغی 16ـی چامپیۆنز لیگ.
کاسیمیرۆ وتیشی: ڕیاڵ مەدرید هەمیشە ریمۆنتادا دەکات،
هەمووان مێژووی ئەم تیپە دەزانن و دەزانن توانای ئەوەی هەیە چی بکات، ڕیاڵ مەدرید
تا کۆتایی خۆڕاگر دەمێنێتەوە و هەرگیز وازناهێنێت.
باسی لەوەشکرد، لە سەرەتاوە بینی کە گونجانی مباپێ لەگەڵ
ریاڵ مەدرید قورسە، بەڵام ئێستا جێگیری بووە و ژمارەیەک زۆر گۆڵی تۆمارکردووە،
ئەوەش بەهێزی ئەو پیشان دەدات.
روونیشیکردەوە، سەری سوڕما کە ڤینیسیۆس خەڵاتی تۆپی
ئاڵتوونی نەبردەوە، ناڵێت ڕۆدری شایەنی نەبووە چونکە بە دەنگدان بووە، بەڵام ئەگەر
ئەو دەنگی بدایە دەنگی دەدا بە ڤینیسیۆس.
دەشڵێت: ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی کردوویانە
دووبارە نابێتەوە، ئەم دوو یاریزانە بۆ هەمیشە لە یادەوەرییەکانماندا دەمێننەوە لە
نەوەی مندا باشترینەکان کریستیانۆ و مێسی بوون و دوای ئەوان نەیمارە.
بیلال کاکە