PM:04:31:14/02/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن گرێبەستی مۆسیالای بۆ پێنج وەرزی تر نوێکردنەوە و
یاریزانەکەش دەڵێت یانەکە وەک ماڵی خۆم وایە.
یانەی بایرن میونشن لە پلاتفۆرمی ئێکس نوێکردنەوەی
گرێبەستی جەمال موسیالای ئەستێرەی یانەکەی تا ساڵی 2030 راگەیاند و مووچەی ساڵانەی
25 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، بەپێی زانیارییەکانی میدیا ئەڵمانییەکانیش بڕی
هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 175 ملیۆن یۆرۆیە.
یاریزانە ئەڵمانییە تەمەن 21 ساڵەکە لە هاوینی 2019 لە ئەکادیمیای
چێڵسی پەیوەندی بە یانەکەیەوە کرد، سەرەتا ماوەیەکی لە لاوانی یانەکە بەسەر برد،
پاشان سەرخرا بۆ تیپی یەکەم و بە خێرایی تواناکانی خۆی سەلماند.
پاش نوێکردنەوەکەش یاریزانەکە وتی: بەڕاستی دڵخۆشم، بایرن
یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی جیهان، من لێرە یەکەم هەنگاوەکانی تۆپی پێی پیشەگەریم
ناوە و دڵنیام کە دەتوانین لە ساڵانی داهاتوودا لەگەڵ ئەم یانەیە شتی گەورە بەدەست
بهێنین، وە بە وزەی هاندەران هەست دەکەم لە ماڵەوەم.