AM:12:49:13/02/2025
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوول کەوتە داوی یەکسانبوون و بە دوو گۆڵ لەگەڵ ئیڤەرتۆن بەرامبەر بوون.
لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی 15ـی خولی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ئیڤەرتۆن.
تایمی یەکەم، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یانەی خاوەن ماڵ بە گۆڵێکی بیتۆ لە خولەکی 11 پێشکەوت، بەڵام دوای تەنیا پێنج خولەک رێدز ئەنجامەکەی لە رێگەی ماک ئەلیستەر یەکسانکردەوە، تایمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، سیناریۆکە پێچەوانە بووەوە بەڵام هەمان دەرەنجام بوو، بە شێوەیەک لە خولەکی 73 سەڵاح لیڤەری پێشخست بەڵام لە کۆتا خولەکەکان ئیڤەرتۆن ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، پێش کۆتایی هاتنی یارییەکەش گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، بەو هۆیەوە ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوول و دۆکۆری ناوەراستکار لە ئیڤەرتۆن بە کارتی سور کرانە دەرەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات، بە ئەنجامە لیڤەر بە 57 خاڵ لە پێشەنگدا مایەوە و ئیڤەرتۆنیش پلەی 15ی گرتووە.
بیلال کاکە