تیروپشکی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا

PM:04:26:12/02/2025

556 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ لوتکەی جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدەدەن و ریاڵ مەدریدیش رووبەرووی سۆسیداد دەبێتەوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیای راکێشا کە لە یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ریاڵ سۆسیداد و ئەتلەتیکۆ مەدرید پێکهاتوون.

بڕیارە یارییەکانی ئەو قۆناغە بە شێوازی چوون و گەڕانەوە ئەنجامبدرێن و لە 25 و 26ی ئەم مانگە و یەک و دووی مانگی ئازاری داهاتوو بەڕێوەدەچن و دوو یانەی گەیشتوو بە یاری کۆتایی ئاشكرادەکرێن.

لە یاری لوتکەی ئەو قۆناغەدا هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید رووبەڕووی یەکدەبنەوە بە شێوەیەک یاری چوون لە یاریگای یانە کەتەلۆنیەکە و یاری گەڕانەوەش لە یاریگای ئەتلەتیکۆ ئەنجامدەدرێن.

لە هەمان قۆناغدا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری چووندا دەبێتە میوانی ریاڵ سۆسیداد بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا و لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری دەکات.

بڕیاریشە یاری کۆتایی ئەم وەرزەی جامی شای ئیسپانیا لە 26ی مانگی چواری ئەمساڵ لە یاریگای لاکارتوخا لە شاری سیڤییە بەڕێوەبچێت و براوەی نازناوەکە یەکلابکرێتەوە.

خ . ک