فاینۆرد دەیەوێت تین هاگ بکات بە راهێنەر

PM:03:15:12/02/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاش دوورخستنەوەی راهێنەرەکەی یانەی فاینۆرد دەیەوێت تین هاگ بکات بە راهێنەری نوێی یانەکە.

دوای سێ مانگ لە دوورخستنەوەی لەلایەن مانچستەر یونایتدەوە، ئێریک تین هاگ سەرنجی بەڕێوبەرانی یانەی فاینۆردی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە و دەیانەوێت وەک راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانی بکەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی، ڕاهێنەرەکەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد بووەتە بژاردەی سەرەکی بەڕێوبەرانی فاینۆرد بۆ ئەوەی جێگەی برایان پریسکی ڕاهێنەری پێشوویان بگرێتەوە.

تین هاگ لە ماوەی دوو وەرز و نیو لە مانچستەر یونایتد دوو جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامێکی کاراباوی بەدەستهێنا، ئەزموونی راهێنەرایەتیکردنی یانەکانی ئۆترێخت و ئەیاکسیشی هەیە لە خولی هۆڵەندا.

لە ئێستادا فاینۆرد لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولی هۆڵەندیدایە و بە 12 خاڵ لە دوای ئەیاکسی پێشەنگەوە، وە هێشتا چانسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ هەیە و ئەمشەو لە پلەی ئۆفدا ڕووبەڕووی میلان دەبنەوە.

لەلایەکی دیکەوە، تین هاگ لەم دواییانەدا یەکێک بوو لە بژاردەکانی ڕاهێنەرانی دۆرتمۆند بۆ ئەوەی جێگەی نوری شاهین بگرێتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا نیکۆ کۆڤاچ پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانە زەردپۆشەکەی وەرگرت.