PM:02:23:12/02/2025
1444 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس بیری لە چوون بۆ پاریس کردووەتەوە و ئەوەش
هۆکاری رەتکردنەوەی ئۆفەری ریاڵ مەدرید بووە.
لە هەفتەی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە،
بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئۆفەرێکیان پێشکەشی ڤینیسیۆس جۆنیۆری
ئەستێرەی بەرازیلی یانەکەیان کرد بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵام ئەو
یاریزانە رەتیکردەوە.
تۆڕی فیچاجێس ئاشکرایکردووە، ڤینیسیۆس بیری لە چوون بۆ
یانەی پاریس سان جێرمان کردووەتەوە چونکە دڵنیایە لەوەی کە رۆڵی وەک سەرکردە
نەماوە لەنێو یانەی شاهانە.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، یانەی پاریس سان جێرمان بە
نیازە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ یاریزانە بەرازیلیەکە ئیمزابکات
و بیگوازێتەوە ریزەکانی بۆ وەرزی داهاتوو.
رونیشیکردووەتەوە، ناسر خلێفی سەرۆکی یانە فەرەنسیەکە
دەیەوێت بە گواستنەوەی ڤینیسۆس تۆڵە لە یانەی ریاڵ مەدرید بکاتەوە کە هۆکار بوون
بۆ ئەوەی کیلیان مباپێ لە یانەکەیان نەمێنێتەوە.
دوپاتیشیکردووەتەوە کە ئەو یاریزانە تا ئەم ساتە چەندین ئۆفەری
گەورەی سعودییەکانیشی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت لە ئەوروپا درێژە بە یاریکردن بدات
چونکە ئامانجی بەدەستهێنانی نازناوی تری چامپیۆنز لیگە.
خ . ک