فەرمیی.. نەیمار گەڕایەوە سانتۆس

PM:09:33:31/01/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار بە شێوەی خواستن و تا کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ سانتۆس واژۆ کرد.

بە شێوەیەکی فەرمی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، بە شێوەی خواستن و تا هاوینی 2025 گرێبەستیان لەگەڵ نەیماردا سیلڤای بەڕازیلی واژۆ کردووە لە گەڵیاندا درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت.

سەرچاوەکان دوپاتیانکردەوە، نەیمار بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ لە هیلالەوە روویکردووەتە سانتۆس، بەڵام لە بەرامبەردا لە 60 ملیۆن یۆرۆی مافە دارایییەکانی لە هیلال خۆشبووە.

نەیمار دوای گەڕانەوەی رایگەیاند، رۆیشتم بەڵام گەڕامەوە، لەگەڵ سانتۆس دەستم پێکرد و گەشەمکرد و ئەزموونم پەیداکرد، ئێستاش دەمەوێت ئەوەی لە توانامدابێت بیکەم بۆ ئەوەی شکۆی زیاتر بە سانتۆس ببەخشم.

نەیماری تەمەن 32 ساڵ پێشتر یاریزانی سانتۆس بوو بەرلەوەی لە ساڵی 2013 رووبکاتە بەرشەلۆنە، لەگەڵ ئەو یانە بەڕازیلیەش 225 یاری ئەنجامداوە و خاوەنی 136 گۆڵ و 64 ئەسیستە.


 

بیلال کاکە