AM:10:05:29/01/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کارتە سورەکەی سکێڵی بەرگریکاری ئارسناڵ سڕایەوە
و بەشداری یارییەکەی مان سیتی دەکات.
لیژنەی بێلایەنی سەربە یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا
بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندیی یانەی ئارسیناڵ دا پێش یاریی لووتکەی پریمەرلیگ کە یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو تۆپ
هاوێژەکان پێشوازیی لە مان سیتی دەکەن.
گەنەرز لە یاریی رابردوویاندا بەرامبەر وڵڤەرهامپتن
لە خولەکی 43 لویس سکێڵی بەرگریکاری چەپیان بە کارتی سوور لەدەستدا دوای
ئەنجامدانی فاوڵێک، ئەوەش وایکرد زیاتر لە تایمێک بە یاریزانێکی کەمەوە یاری بکەن.
کارتە سوورەکە چ لەناو یاریگا و چ لە دەرەوە دوای
یارییەکە کاردانەوەی میکێل ئارتێتا و یاریزانەکانی لێکەوتەوە و بە ناشاییستەیان
زانی، هەربۆیە تانەیان لە دژی بڕیارەکەی ئۆلیڤەری ناوبژیوان تۆمارکرد.
لە ئێستاشدا بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە یانە
لەندەنییەکە لە پێگەکانی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، لیژنەی تایبەتمەند بڕیاریداوە
کارتەکەی سەر لویس بسڕدرێتەوە.
ئەم بڕیارەش سوودێکی زۆری بە یانەکەی باکوری
لەندەن گەیاند چونکە ئەگەر کارتە سورەکەی لانەبرایە یاریزانەکە لە سێ یاری
داهاتووی یانەکە بێبەش دەبوو.