AM:09:40:26/01/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سڵۆت
رایگەیاند دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەکانی و تاکە شت نیگەرانی کردووە ئەو گۆڵە بوو
لێیان تۆمارکرا.
ئارنی سڵۆت لە
لێدوانێکیدا وتی ئێمە بە شێوەیەکی سەرەکی سەرنجمان لەسەر خۆمانە، ناچار بووین ئەم یارییە
ببەینەوە، چونکە ئەوە چاوەڕوانکراوە، ئەگەر سێ خاڵەکە نەبەینەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دڵخۆشم کە سەرکەوتنێکی
ئاسوودەمان بەدەستهێنا دوای تۆمارکردنی چوار گۆڵ.
ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ
ئاماژەی بەوەشکرد، هەلی زیاترمان دروستکرد و گۆڵی زیاترمان تۆمارکرد لەچاو یارییەکەی
بەرامبەر لیل لە چامپیۆنزلیگ، تاکە شتێک کە لە یارییەکەدا دڵی خۆش نەکردم ئەوە بوو
کە گۆڵێکمان لە کۆتا خولەکەکان لێ تۆمارکرا.
وتیشی بیر لەوە
دەکەمەوە کە چۆن یاریزانەکانم بەو شێوەیە یاری بکەن کە من حەزم لێیە، ئەو کارەشم بەدڵ
بوو کاتێک تۆپمان لەدەستدا تیپی بەرامبەر نەیدەتوانی هێرشی پێچەوانەمان لەسەر
دروست بکات.
راهێنەرە
هۆڵەندییەکە وتیشی زۆرێک لە هاندەران پێیان باشە گۆڵ و ئەسیست ببینن و ئێمەش
بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدەین، هەروەها چێژ لەو کارانە وەردەگرم کە لە هەموو یارییەکدا
ئەنجامی دەدەین.
چ.س