ئەنچیلۆتی ستایشی ئاستی مباپێ دەکات

AM:08:57:26/01/2025

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی رایگەیاند خولی ئیسپانیا بۆ هیچ یانەیەک کۆتایی نەهاتووە و دەبێت بەردەوامبن لە کۆکردنەوەی خاڵ.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید لە لێدوانێکیدا وتی مباپێ بەشدارییەکی کارای هەیە لە یارییەکانی یانەکەمان و رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە گۆڵ تۆمارکردن، هیوادارم بەردەوامبێت لەسەر ئەو ئاستە باشە.

وتیشی هیچ یارییەک سادە و ئاسان نییە بەڵکوو پێویستە بە وردی سەرجەم خاڵە لاواز و بەهێزەکانی ئەو یانەیە هەڵبسەنگێنین کە بەرامبەری یاری دەکەین.

کارلۆ ئەوەی ئاشکراکرد رائول ئەسیسنسۆ ئاستێکی باشی پێشکەشکردوو و بەهەمان شێوەی چوامینی و دڵنیایە بەردەوام دەبن لەسەر ئەو ئاستە باشە.

لە درێژەی قسەکانیدا راهێنەرە ئیتاڵییەکە وتی خولی ئیسپانی بۆ هیچ یانەیەک کۆتایی نەهاتووە و دەبێت بەردەوامبین لە کۆکردنەوەی خاڵ و بردنەوەی سەرجەم یارییەکان.

لە کۆتاییدا کارلۆ ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەکرد ئەلابا وردە وردە دەست دەکاتەوە بە یاریکردن چونکە لە پێکانێکی سەختەوە گەراوەتەوە و دڵنیابن لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەرێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی.


چ.س