PM:07:16:25/01/2025
320 جار خوێندراوەتەوە
+
-
راشفۆرد ئامادەیە لە
بەشێکی موچەکەی خۆشبێت لە پێناو ئەوەی یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە بکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەیمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی،
بەرشەلۆنە هێشتا هەڵبژاردەی یەکەمە بۆ ڕاشفۆرد لەم مێرکاتۆی زستانەدا ، سەرەڕای
دواکەوتنی کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لەم هەفتەیەدا پەیوەندی نوێ سەبارەت بە گرێبەستەکە ڕوویداوە و ئارتۆرۆ
کانالێسی بەڕێوبەری کارەکانی هێرشبەرە ئینگلیزیەکە و دیکۆی بەڕێوبەری وەرزشی بەرشەلۆنە کۆبوونەوتەوە.
دوپاتیشیکردەوە،
راشفۆرد ئاگاداری باری دارایی بەرشەلۆنەیە، بەڵام ئارەزووی یارکردن بۆ یانە
کەتەلۆنییەکە دەکات، لەبەر ئەوە ئامادەیە موچەکەی کەمبکاتەوە تا شانبەشانی لیڤا و
یامال و پێدری یاری بکات.
مۆندۆ ئەوەشی
ئاشکراکردووە، بەرشەلۆنە چاوەڕێی ئەوەبوو بگاتە یاسای یاری دادپەروەرانە تا
بتوانێت لە ئەگەی گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزیەکە ناوی تۆمار بکات، بەڵام ئێستا
هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەوەدا نەماوە.
بیلال کاکە