PM:06:25:25/01/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێدری لەگەڵ بەرشەلۆنە گەشتووەتە رێککەوتن و بەم زوانە
بەفەرمی تاوەکوو هاوینی 2030 گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە
بەرشەلۆنە پاداشتی ئاستە بەرزەکەی پیدری دەداتەوە کەلەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات و
بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یانەکەیان دەیهێڵنەوە.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی بلەوگرانا لەگەڵ
ئەستێرە ئیسپانییەکە رێککەوتنی زارەکییان ئەنجام داوە و لەسەر نوێ کردنەوەی
گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030 و بەم نزیکانە بەفەرمی یاریزانەکە واژۆی
دەکات.
ئەم هەنگاواەی بلەوگرانا پاراستنی یاریزانەکە لە یانە
گەورەکانی ئەوروپا چونکە پێدری یەکێکە لە باشترین ناوەندەکانی ئێستای جیهان و زۆر
یانە ئارەزوی گواستنەوەی دەکەن.
پێدری تەنها یاری بۆ لاس پاڵماس و بەرشەلۆنە ئەنجامداوە
و لەم وەرزەش لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە ئاستێکی خەیاڵی پیشکەش دەکات، بەجۆرێک
بەشداری 31 یاری کردووە و توانیوێتی چوار گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.
چ.س