PM:11:59:17/01/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاراوخۆ گرێبەستەکەی
لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێدەکاتەوە و لەو یانەیە بەردەوامی بە کاروانی وەرزشی خۆی دەدات.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ
رۆمانۆ بڵاویکردەوە، پلانەکە بە تەواوی پشتڕاستکراوەتەوە ڕۆناڵد ئاراوخۆ لە لێواری واژۆکردنی
گرێبەستی نوێدایە لەگەڵ بەرشەلۆنە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە
سەرەتای هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەیەک لە نێوان نوێنەرانی هەردوولا کرا و گەیشتنە
رێککەوتن، یەک کۆبوونەوەی دیکەش ماوە پێش واژۆکردنی گرێبەستەکە.
دوپاتیشیکردەوە،
بەرشەلۆنە خۆی بۆ هەنگاوی کۆتایی ئامادە دەکات و ئاراوخۆش بەڵێی بۆ مانەوە کردووە
و ئامانجی ئەوەیە لەگەڵ ئەو پێکهاتەی ئێستا نازناوەکان بەدەستبهێنن.
رۆناڵد ئاراوخۆ تەمەنی 25
ساڵە و گرێبەستی ئێستای لەگەڵ بەرشەلۆنە تا هاوینی 2026 درێژدەبێتەوە، لەگەڵ ئەو
یانەیەش لە کۆی 245 یاری 21 گۆڵ و 11 ئەسیتی هەیە و خاوەنی چوار کارتی سورە.
بیلال کاکە