AM:10:05:17/01/2025
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە
بڕیاریداوە لە وەرزی داهاتوەوە درێسی ژمارە 10 بدات بە لامین یاماڵ.
لەدوای
رۆشتنی لیۆنێل مێسی، یانەی بەرشەلۆنە لە مانگی نۆی ساڵی 2021 بەهۆی ئاستە
بەرزەکەیەوە ژمارەی 10ی بەخشی بە ئانسو فاتی تەمەن 18 ساڵان، بەڵام بەهۆی پێکانە
یەک لەدوای یەکەکان ئاستی یاریزانەکە بە تەواوی دابەزی و ئەم وەرزەش چەند خولەکێکی
کەم یاری کردووە.
لە
ئێستاشدا بەگوێرەی زانیارییەکانی جۆتا جۆردی رۆژنامەنووسی ئێل چێرینگیتۆی ئیسپانی،
لە وەرزی داهاتووەوە لامین یامال درێسی ژمارە 10ی بلاوگرانا دەپۆشێت.
یامال
کە ئێستا لە تەمەنی 17 ساڵیدایە، دوو وەرزە وەک لاوێکی درەوشاوە خۆی بە جیهانی
تۆپی پێ ناساندووە و یاریی لە دوای یاریی وەک رەگەزێکی هەرە کاریگەری یانە
کەتەلۆنییەکە دەردەکەوێت.
لامین
ئێستا درێسی ژمارە 19 دەپۆشێت لەگەڵ بەرشەلۆنە، لەم وەرزەدا بەشداری لە 24 یاری یانەکەی کردووە و تێیدا خاوەنی نۆ گۆڵ و 13
ئەسیستە.