PM:03:03:11/01/2025
400 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی رایگەیاند یاری کلاسیکۆ بەردەوام بۆنەیەکی
تایبەتە و هەوڵی بردنەوەی نازناوەکە دەدەین.
لە کۆبوونەوەی رۆژنامەنووسێ پێش یاریی کۆتایی سوپەری
ئیسپانیا بەرامبەر بەرشەلۆنە کارلۆ ئەنچیلۆتی وتی بێلینگهام و سەرجەم یاریزانەکان
بۆ یاری کۆتایی ئامادەن.
کارلۆ ئەوەشی راگەیاند نامەوێت هەڵەکانی کلاسیکۆی
رابردوو دووبارەبکەینەوە و بەتایبەت هەڵەکانی نیوەی دووەمی یارییەکە.
راهێنەرە ئیتاڵییەکە سەبارەت بە دانی ئۆلمۆ وتی
یاریزانێکی زۆرباشە و دەبێت زۆر وریابین سەبارەت بەو جۆرە یاریزانانە.
لەدرێژەی قسەکانیدا ئەنچیلۆتی ئەوی ئاشکراکرد کلاسیکۆ
بەردەوام بۆنەیەکی تایبەتە و هەوڵ دەدەین نازناوەکە بەدەست بهێنین.
کارلۆ وتیشی هیچ کەسێک ناتوانێت پێشبینی ئەنجامی
یارییەکە بکات، چونکە بۆ هەردوولامان ئاسان نابێت بەڵام پێشبینی دەکەم
یاریزانەکانم ئاستێکی باش پێشکەش بکەن.
ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەکرد بردنەوەی جامی سوپەر دەبێتە
پاڵنەرێکی باش بۆ بەدەست هێنانی نازناوی خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ.
لە کۆتاییدا راهێنەرەکە وتی مانزانۆ ناوبژیوانێکی باشە و چەندین یاری ریاڵ
مەدریدی بەسەرکەوتوی بەڕێوەبردووە.