AM:11:17:09/01/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆستیکۆگلۆ رایگەیاند ئاستی ناوبژوانی یارییەکە
زۆرباشبوو و سڵۆتیش وتی نیگەرانین لە ئەنجامەکە.
پاش بردنەوەی تۆتنهام بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی
لیڤەرپوڵ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەکانی پۆستیکۆگلۆ وتی هەنگاوێکی باشمان ناوە بۆ
گەشتن بە قۆناغی داهاتوو.
راهێنەرەکە وتیشی ئاستی یاریزانەکانم زۆرباشبووە و
هیوادارم بتوانن لەسەر ئەو ئاستە باشە بەردەوامببن، بۆئەوەی لە یارییەکانی داهاتوو
بەردەوامبین لە بردنەوە.
پۆستیکۆگلۆ لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد،
ناوبژیوانی یارییەکە سەرجەم بڕیارەکانی دروست بوون و ئاستێکی باشی پێشکەشکرد.
راهێنەرەکەی سپێرز وتیشی لیڤەرپوڵ یەکێکە لە باشترین
یانەکانی ئێستای جیهان و یاریکردن بەرامبەرییان زۆرقورسە.
لەلایەکترەوە سڵۆت پاش شکستی یانەکەی وتی ئاستی
ناوبژوانی یارییەکە زۆرخراپبوو و هۆکاری سەرەکی شکستەکەمان بوو.
راهێنەرەکەی لیڤەرپوڵ وتیشی دەبوو ناوبژیوان کارتی زەردی
دووم بە بێرگڤاڵ بدایە چونکە شایستەبوو و دڵنیایشم ئەو بریارە راستەی بدایە
ئەنجامی یارییەکە بەو شێوازە نەدەبوو.
سڵۆت بەردەوامبوو لە قسەکانی و وتی تۆتنهام هەفتەی
رابردوو بەرامبەر نیوکاسڵ لەلایەن ناوبژیوانەوە زوڵمی لێکرا و لەبەرامبەردا ئێمە
بەرامبەر تۆتنهام زوڵمان لێکرا.
لە کۆتاییدا راهێنەرە هۆڵەندییەکە وتی نیگەرانین لە
ئەنجامی یارییەکە بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو
بەدەستبهێنین.