PM:09:55:09/01/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیڤەرتۆن دەیەوێت شۆن دایچ لە راهێنەرایەتی یانەکە
دووربخاتەوە و مۆرینیۆش یەکێکە لە بژاردەکانی جێگرتنەوە.
سەرەڕای پشتگیرییە زۆرەکانی عەلی کوکی سەرۆکی یانەی فەنەرباخچە
بۆ خۆسێ مۆرینیۆ، ڕۆژنامەی سەن بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەو ڕاهێنەرە پورتوگالییە
هەڵبژاردەی سەرەکی خاوەنە نوێیەکانی ئیڤەرتۆنە بۆ جێگرتنەوەی شۆن دایچ.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، گروپی فریدکین بەنیازن هەفتەی
داهاتوو بڕیاری دەرکردنی شۆن دایچ لە راهێنەرایەتی ئیڤەرتۆن واژۆ بکەن و لە ئێستادا
بە جددی سەرقاڵی هەڵبژاردنی ڕاهێنەری داهاتووی تۆفیزن.
لەنێو ئەو پاڵێوراوانەی باسکراون، دەیڤد مۆیس و
سام ئالاردایس وەک ڕاهێنەری کاتی تا کۆتایی ئەم وەرزە دەبینرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە
بەرچاوترین بژاردە مۆرینیۆیە کە لە پێشەنگی لیستی ئەگەری جێگرتنەوەی راهێنەری
ئێستای ئیڤەرتۆنە.
ئەم رووداوە ئەگەر رووبدات بە تەواوی ناوازەیە چونکە دان
فریدکین، خاوەنی هاوبەشی یانەی ئیڤەرتۆن و ڕۆمایە، ساڵێک لەمەوبەر مۆرینیۆی لە جیالۆرۆسی
دوورخستبووەوە.
شایەنی باسە مۆرینیۆ دوایین جار لە وەرزی
2020-2021 لە خولی ئینگلتەرا ڕاهێنەرایەتی تۆتنهامی کرد و بەگوێرەی ڕۆژنامەی سەن، راهێنەرەکە
خۆشی ئارەزووی گەڕانەوە دەکات بۆ پریمەر لیگ.