یانەیەکی جیاواز راشفۆردی دەوێت

PM:07:01:09/01/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فابریگاس داوای لە بەرپرسانی کۆمۆ کردووە هەوڵی گواستنەوەی راشفۆرد بدەن بۆ یانەکە.

یاریکردنەوەی مارکۆس راشفۆرد لە ریزەکانی مان یونایتد نزیکە لە ئەستەم، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا دەنگۆی زۆر لەسەر یانەی داهاتووی ئەو ئەستێرە ئینگلیزییە بڵاوبووەوە، هەروەها ناوی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا، لەنێویاندا میلان و دۆرتمۆند، وەک وێستگەی دواتری باسکراوە، بەڵام لە ئـیستادا مارکۆس ناوی بە یانەیەکی چاوەڕواننەکراوەوە دەبەسترێتەوە.

ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی جیانلوکا دی مارزیۆ ڕایگەیاند، فابریگاس زۆر ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات و داوای لە بەڕێوەبەرانی کۆمۆ کردووە بەختی خۆیان بۆ گواستنەوەی ڕاشفۆرد تاقیبکەنەوە، بەڵام پێناچێت ئەمە ڕووبدات چونکە ڕەوشی دارایی یانەکە ترسناکە و مووچەی ئەستێرەکەش بەرزە.

کۆمۆ پێشتر لە گواستنەوەی هاوینەدا هەوڵی گواستنەوەی ڕافایل ڤارانی دابوو، بەڵام ئەو یاریزانە بڕیاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە هەڵبوەشێنێتەوە و ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ بکات بەهۆی ئەو پێکانەوەیەی تووشی بوو.