PM:05:38:09/01/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پەیوەندی نەیمار و
هیلال لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و یاریزانەکە دەیەوێت بگەڕێتەوە سانتۆس و
یانەیەکی بەڕازیلیش بکڕێت.
رۆژنامەی زە
ئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە، لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی نێوان یانەی هیلالی سعودی و
نەیماردا سیلڤای بەڕازیلی کۆتایی دێت، ئەوەش دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی.
بە گوێرەی هەمان
سەرچاوە، کەسە نزیکەکانی نەیمار ئاشکرایان کردووە، لە ئێستادا لە پێشینەی کارەکانی
هێرشبەرەکە گەڕانەوەی توانای جەستەییەوە و دەیەوێت دووبارە بێ کێشە یاری بکاتەوە.
ئەوەشیان نەشاردووەتەوە،
رەنگە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی نەیمار لەگەڵ یانەی هیلال بگەڕێتەوە بۆ
سانتۆس، چونکە خەون بەوەوە دەبینێت دووبارە یاری بۆ ئەو یانەیە بکاتەوە.
زە ئەتلەتیک باسی
لەوەشکردووە، ئامانج لە گەڕانەوەی نەیمار
بۆ بەڕازیل و بۆ سانتۆس تەنیا یاریکردن نییە، بەڵکو دەیەوێت پشتبەست بەو پارەی لە
هیلال وەری گرتووە یانەیەکی بەڕازیلی بکڕێتەوە.
لای خۆشیەوە رۆژنامەنوسی
ئیسپانی فیلیکس دیاز دوپاتیکردووەتەوە، ناوی زۆر هەیە لەسەر مێزی یانەی هیلال کە
گفتوگۆی لەسەر دەکرێت بۆ جێگرەوەی نەیمار دیارترینیان محەمەد سەڵاحە.
بیلال کاکە