جامی کەنداو.. بەحرەین لە عومانی بردەوە و بووە پاڵەوان

PM:09:39:04/01/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی کەنداو بەحرەین شکستی گۆڕی بۆ بردنەوە و بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە عومان بووە پاڵەوان.

لە یاری کۆتایی جامی کەنداو یاریگای جابر ئەحمەدی نێودەوڵەتی بووە شانۆی بەیەکگەیشتنی عومان و بەحرەین.

تایمی یەکەم، عومان تا رادەیەک بەهێزتر یاریکرد و توانی لە خولەکی 17 گۆڵی پێشکەوتن لە رێگەی عەبدولرەحمان مەشفیری تۆماربکات، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، عومان هەوڵی پارێزگاری لە گۆڵەکەی دەدا بەڵام بەحرەین خۆی بەدەستەوەنەدا و لە خولەکەکانی 78 و 80 دوو گۆڵیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان پێچەوانە کردەوە.

گۆڵی یەکەمی بەحرەین محەمەد جاسم بە لێدانی سزا تۆماریکرد و گۆڵی دووەم محمەد موسەلمای بەرگریکاری عومان بە هەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی بەحرەین کۆتایی هات و هەڵبژاردە سورپۆشەکە بۆ دووەم جار لە مێژوودا توانی ببێتە براوەی جامی کەنداو.
بیلال کاکە