AM:10:01:04/01/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆنسێساو دوپاتیکردەوە
ئامانجی تەنها بردنەوەیە و مۆتاش رایگەیاند شکستەکەیان بە ئازار بووە.
دوای بردنەوەی
میلان لە یۆڤانتۆس و گەیشتنی بە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا، سێرجیۆ
کۆنسێساوی راهێنەری میلان رایگەیاند، شایستەی ئەوە بوون بگەن بە یاری کۆتایی
بەتایبەت دوای پێشکەش کردنی ئاستەکەی تایمی دووەم.
کۆنسێساو دەڵێت، لە
ژووری جلگۆڕین تووڕە بووم چونکە ئەوەی داوام کرد جیبەجێ نەکرا لە تایمی یەکەمدا،
هەندێک جار یارییەکە بەو شێوەیە بەڕێوەناچێت کە ئێمەی راهێنەر دەمانەوێت.
لەسەر
رووبەڕووبونەوەی کوڕەکەی کە یاریزانی یۆڤانتۆسە کۆنسێساو دەڵێت، هەستەکان بەیەکەوە
گرێدراون بەڵام بردنەوە لە پیش هەموو شتێکە، بە دڵنیاییەوە زۆرم خۆشدەوێت و هەموو
کات حەز بە سەرکەوتنی دەکەم بەڵام بەرامبەر ئێمە نا.
دوپاتییشیکردەوە کە
تەنها ئامانجی بردنەوەیە لە یارییەکاندا بە هەر رێگایەک بێت، چەند شێوازێکی جیاواز
بەکاردەهێنن لە یاریگادا، رافاێل لیاویش بەردەوامە لە راهینان کردن و نزیکە لە
گەڕانەوە بۆ یاریکردن.
لە بەرامبەردا،
تیاگۆ مۆتای راهێنەری یۆڤانتۆس رایگەیاند، ناتوانن هەست بە دڵخۆشی بکەن چونکە لە هەردوو
تایمەکەدا زۆر بە باشی دەرکەوتن و شایستەی ئەو ئەنجامە نەبوون.
دەشڵێت، شکستەکەمان
بە ئازار بوو چونکە دەمانتوانی بگەین بە یاری کۆتایی و پێویستە لایەنی کەسایەتیمان
باشتر بکەین بۆ یارییەکانی داهاتوو، ماوەی 70 خولەک کۆنترۆڵی یارییەکەمان کرد
بەڵام کاتیک کەوتینە بارودۆخە خراپەکەوە نەمتوانی باش دەربکەوین.
رونیکردەوە کە بارودۆخی
یارییەکان جیاوازن و لە یاری پێشوو بەرامبەر فیۆرینتینا شایستەی بردنەوە بوون
بەڵام لە کۆتاییدا یەکسانبوون، لەم یارییەشدا دەیانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنن
بەڵام خۆیان هۆکاری ئەو شكستە بوون.
خ . ک