فەرمی.. یارییەکەی لیڤەرپوڵ و ئیڤەرتۆن بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

PM:12:09:07/12/2024

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە فەرمی یارییەکەی لیڤەرپوڵ و ئیڤەرتۆن بۆ کاتێکی نادیار دواخرا بەهۆی خراپی کەش و هەوا.

پێگەی فەرمی پریمەر لیگ لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، یاری دێربی نێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و ئیڤەرتۆن کە بڕیار بوو ئەمڕۆ کاتژمێر سێ و 30 خولەک بەڕێوەبچێت دواخراوە.

پێگەکە ئاشكرایکردووە، هۆکاری دواخستنی دێربی مێرسیساید بۆ خراپی کەش و هەوا دەگەڕێتەوە بە شێوەیەک ماوەی دوو رۆژە شاری لیڤەرپوڵ مەترسی زریانی لەسەر و خێرایی باش گەیشتووەتە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ئاماژەیان بەوەشداوە، دوای کۆبونەوە لەگەڵ نوێنەرانی هەردوو یانەکە بڕیاردرا بە دواخستنی یارییەکە بۆ کاتێکی نادیار لەپێناو سەلامەتی گیانی یاریزانان و سەرجەم هاندەران.

رونیشیانکردووەتەوە کە بە پێی شارەزایانی کەشناسی ئێوارەی ئەمڕۆ کەش و هەوا خراپتر دەبێت و دواتریش کاتێک بۆ ئەنجامدانی یارییەکە دیاریدەکەن.

لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پریمەر لیگدایە و ئیڤەرتۆنیش خاوەنی 14 خاڵ و لە پلەی 15 دەبینرێت.

خ . ک