ئاماژەیەک دەیڤز لە ریاڵ مەدرید نزیکتر دەکاتەوە

PM:11:11:28/11/2024

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن بۆی روونبووەتەوە کە دەیڤز دەیەوێت تەنیا یاری بۆ ریاڵ مەدرید بکات و لە ئێستادا بەدوای جێگرەوەیدا دەگەڕێن.

تۆڕی جیهانی فیچاجێس بڵاویکردەوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەدوای بەرگریکاری چەپدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دواین دانووستانەکانی نێوان دەیڤز و بایرن نەرێنین و ئەستیرە کەنەدیەکە ئامادە نییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە کە لە کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت.

دوپاتیشیکردەوە، بایرن دانی بەو راستییە ناوە کە ئەلفۆنسۆ دەیڤز تەنیا دەیەوێت یاری بۆ ریاڵ مەدرید بکات، بەو هۆیە تیۆ هێرناندێزی بەرگریکاری ئەی سی میلانیان بۆ جێگرەوەی دیاریکردووە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، دەیڤید ڕاومی تەمەن 26 ساڵ کە یاریزانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانییە یەکێکی دیکەیە لە پاڵێوراوان بۆ جێگرتنەوەی بەرگریکارە کەنەدیەکە.

بیلال کاکە