PM:07:08:09/11/2024
348 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی روونیکردەوە یارییەکی باشیان کرد و
باڵۆن دۆریش کاریگەری لەسەر ڤینیسیۆس دروست نەکردووە.
دوای بردنەوەیان لە ئۆساسۆنا، کارلۆ ئەنچیلۆتی
راهێنەری ریال مەدرید وتی: یارییەکە باش بوو، بە باشی دەستمان کرد بە
کۆنتڕۆڵکردنی بەبێ ئەوەی زۆر پەلە بکەین و هەڵوێست و پابەندیمان زیاتربوو.
دوپاتیشیکردەوە،
تووشبوونی سێ یاریزان بە پێکان لە تایمێکدا دەگمەنە، هەڵسەنگاند بۆ پێکانەکان دەکەن،
یاریزانی باشیان هەیە لە ئەکادیمیا، بەڵام تا ئیستا هیچ شتێک دەربارەی گواستنەوەی
زستانە نییە.
ئەنچیلۆتی
دەشڵێت: ڤینیسیۆس یارییەکی باش دەکات و جیاوازی دروستدەکات، باڵۆن دۆر چەند
هۆکارێکی بچوکی هەبوو بەڵام هیچ کاریگەری لەسەر دروست نەکردووە، مباپێش زوو یان
درەنگ گۆڵ تۆمار دەکات.
باسی
لەوەشکرد، ڕاول یارییەکی باشی کرد و ئەسیستی کرد، دەبێت سوپاسی بکەین، هەروەها
دەبێت سوپاسی ئەو کارانە بکەین کە لە تیپی لاواندا کردوویەتی، یاریزانێکە لەم
ساتەدا پێویستمانە.
جەختیشیکردەوە،
زۆر باشبوو کە بێلینگهام گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام ئەمە بەشێکبوو لەو کارانەی دەیکات،
ئاستێکی باش لەڕووی هێرشبەری و بەرگریشەوە پێشکەش دەکات، گۆڵەکەش پاداشتێک بوو بۆ
ئەو.
بیلال کاکە