PM:11:00:05/11/2024
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی ئارسناڵی بە یەکێک لە باشترین یانەکانی
جیهان ناوبرد و ئارتێتاش گەڕانەوەی ئۆدیگاردی راگەیاند.
پێش روبەڕوبوونەوەی ئارسناڵ، سیمیۆنی ئینزاگی
راهێنەری ئینتەر میلان رایگەیاند، لە هەشت یاری رابردوویان حەوت یارییان بردوەتەوە
و پێیوایە تیپەکەی زۆر باشن، وە پێش یارییەکەش بڕیار دەدات کێ و کێ لە پێکهاتەی
سەرەکیدا یاری دەکەن.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، تەنیا سەرنجی لەسەر
یارییەکەی ئارسناڵ دەبێت و لە ئێستادا بیر لە یاری ناپۆلی ناکاتەوە، وە دەشزانێت
یانە ئیننگلیزییەکە یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان و خاوەنی راهێنەرێکی گەورەن،
وە شێوازێکی یاریکردنی تایبەت بە خۆیان هەیە.
وتیشی: من سەرسامی پریمەرلیگم، یارییەکانی
زۆر بەهێز و بەچێژن و تۆپی پێیەکی جوان پێشکەش دەکەن، کاتێک لە لازیۆ بووم و
ئێستاش کە لە ئینتەر میلان گرێبەستم لەو خولەوە پێگەیشتووە، بەڵام لە ئێستادا لە یانەکەم
دڵخۆشم، کەسیش هیچ سەبارەت بە ئایندە نازانێت.
لەلایەکی ترەوە ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵیش
رایگەیاند، یانەیەکی بە کوالێتیان هەیە و چوونەتە میلان بۆ بردنەوە، وە هەواڵە
خۆشەکەشیان بۆ هاندەرانیان ئەوەیە مارتن ئۆدیگارد بە تەواوی لە پێکان چاک بوەتەوە
و بڕیار لەسەر یاریکردنی دەدەن، بەڵام دیکلان رایس بەهۆی پێکان لە یاری ئینتەر
میلان ئامادە نابێت.
وتیشی: ناتوانم زۆر شت لەسەر ئینزاگی بڵێم هەر
راهێنەرە و خاوەنی بیرۆکەی خۆیەتی، بەڵام ئینتەر خاوەنی ئاستێکی بەرزە و ئەوەش
دەگەڕێتەوە بۆ راهێنەرەکەیان.