PM:09:02:02/11/2024
60 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەرەنسا پاریس
بە زەحمەت بردیەوە و بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە لانس هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی
دەیەمی خولی فەرەنسا، یاریگای باخچەی شازادەکان بووە شانۆی بەیەکگەیشتنی پاریس و
لانس.
تایمی یەکەم، لە
سەرەتاوە تیپەکەی ئینریکی باڵادەستی خۆی پیشاندا و لە خولەکی چوار لە رێگەی دیمبلی
گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا،
پاریس هەوڵی گۆڵی زیاتری دەدا و لانس دوای ئەوەی بەرگریکارەکەیان لە خولەکی 59 بە کارتی سور کرایە دەرەوە بەردەوامبوون لە
بەرگریکردن، بەم شێوەیەش یارییەکە تا کۆتایی بەردەوام بوو.
سەرەنجام پاریس سان
جێرمان یارییەکەی بەو تاکە گۆڵەی دیمبلی بردەوە و بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ پێشەنگی
گرتووە، لانسیش خاوەنی 14 خاڵە و لە پلەی هەشتەمە.
بیلال کاکە