PM:08:07:02/11/2024
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا
لیڤەرپوول شکستی گۆڕی بۆ بردنەوە و مان سیتی بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ
بە بۆرنمۆس دۆڕا.
لە یارییەکانی هەفتەی
دەیەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول ئەرکی سەختبوو و لە یاریگای خۆیدا میوانداری برایتۆنی کرد.
لە تایمی یەکەم،
هەردوولا بە هێرشبردن دەستیان بە یارییەکە کرد و گۆڵی یەکەم برایتۆن لە خولەکی 14
لەلایەن کادۆغڵۆ تۆماریکرد و ئەو گۆڵە بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.
لە تایمی دووەمدا،
رێدز ریزەکانی یەکخستەوە و لە هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بوو، هەورەها بەخت
یاوەریان بوو کاتێک لە خولەکەکانی 69 و 72 لە رێگەی گاکپۆ و سەڵاحەوە دوو گۆڵیان تۆمارکرد
و بەو ئەنجامە کۆتایی بە یارییەکە هات.
سەرەنجام لیڤەر لە
ماوەی سێ خولەکدا شکستی گۆڕی بۆ بردنەوە و بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پێشەنگی
ریزبەندی جێگیر بوون.
لە یارییەکی
دیکەشدا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یانەی مانچستەر سیتی بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو
گۆڵ بە بۆرنمۆس دۆڕا و سێ خاڵی زێڕینی لەدەستدا.