PM:06:22:02/11/2024
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سانتۆس لە
گفتوگۆدایە بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا نەیمار بگەرێنێتەوە یانەکەیان.
یانەی سانتۆسی
بەڕازیلی سوپرایزێکی گەورەی سەبارەت بە داهاتووی نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی
ئامادەکردووە، لە ماوەی داهاتوودا بەفەرمی ئاشکرای دەکەن.
سانتۆس بە یانەی
منداڵی نەیمار دادەندرێت، بەو پێیەی لە ساڵی 2009 تاوەکوو ساڵی 2013 لەو یانەیە
بەردەوامبوو پاشان ڕووی لە یانەی بەرشەلۆنە کرد.
ئۆسڤاڵدۆ نیکۆ،
جێگری سەرۆکی یانەی سانتۆس ئاشکرایکرد، لە ئێستادا یانەکە لە گفتوگۆدان بۆ گواستنەوەی
نەیمار و گەڕانەوەی لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوودا.
ئۆسڤاڵدۆ لە لێدوانێکدا
کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، وتی: نەیمار دەگەڕێتەوە بۆ
سانتۆس، لە مانگی حوزەیران، ئەمە ئەو
گفتوگۆیەیە کە لە ئێستادا ئەنجامی دەدەین لەگەڵ یاریزانەکەدا.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە تەنها یەک وەرز ماوە بۆ گرێبەستەکەی نەیمار لەگەڵ یانەی هیلال کۆتایی پێبێت
و تاوەکوو ئێستا ئامادەنییە ماوەکەی درێژ بکاتەوە، ئەگەر سانتۆس لەگەڵ ئەستێرە
بەرازیلییەکەدا بگەنە رێیکەوتن ئەوا لە هاوینی داهاتوودا دەتوانن بە خۆرای بیگوازنەوە
یانەکەیان.