کافو: واڵکەر و ئارنۆڵد باشترینن

PM:07:57:27/09/2024

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کافۆ جەختیکردەوە کە پێکهاتەی بەڕازیل سەقامگیر نییە و ئیندریک لەگەڵ ریاڵ مەدرید بە ئاسانی خۆی دەگونجێنێت.

کافو کە یەکێکە لە ئەفسانەکانی بەڕازیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕوونیکردەوە، لەگەڵ بۆچونەکەی رۆناڵدینیۆیە کە وتبووی یاریزانانی بەڕازیل فیدایی و خۆبەخشانە لە پێناو سامبا ناجەنگن.

کافۆ جەختیکردەوە، قسەکانی دینۆ راستە چونکە ئەو یەکێکە لەسەرسوڕهێنەرترین یاریزانەکان تا ئێستا، لە کۆتاییدا دەبێت ڕێزلە بۆچوونەکەی بگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردەی بەڕازیل لە کۆپا ئەمریکا ئاستێکیوەک چاوەڕوانکراو پێشکەش نەکرد، ئەمەش بەهۆی گۆڕانکارییە زۆرەکانو نەبوونی سەقامگیری لە پێکهاتەیەکی جێگیردایە.

دوپاتیشیکردەوە، باوەڕی وایە ئەو یاریزانە لاوە کە ناوی ئیندریکە، لەشوێنێکی گونجاودایە لەگەڵ ڕیال مەدرید، ئەگەر بیەوێت هاوتایئەفسانەکانی تۆپی پێی بەڕازیل بێت.

روونیشیکردەوە، خۆگونجاندن لەگەڵ مێرێنگێ زۆر ئاسانە، چونکە یەکێکە لە باشترین تیپەکانی جیهان، بوونی ڕۆدریگۆ و میلیتاو و ڤینیسیۆسیارمەتی ئیندریک دەدات بە خێرایی خۆی بگونجێنێت.

کافو باسی خولی ئینگلتەرای کرد و وتی: واڵکەر یاریزانێکی چاو نەترسە لە هێرشبردن و لە هەمان کاتدا بەرگرییەکی باش دەکات و خێرایە، بە هەمان شێوە ئارنۆڵدیش، لەبەر ئەوە پێموایە باشترین بەرگریکاری راستی خولەکەن لە ئێستادا.