AM:01:25:22/09/2024
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فۆنسیکا رایگەیاند بەرامبەر ئینتەر میلان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بردنەوە.
راهێنەری ئەیسی میلان فۆنسیکا لە کۆبوونەوەی رۆژنامەنووسی پێش یارییەکەی ئینتەر میلان ئاماژەی بەوەکرد، ڕووبەرووی یانەیەکی زۆرباش دەبنەوە و ئینتەر یانەیەکی زۆر رێکخراوە بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەن بردنەوە بەدەست بهێنین.
راهێنەرەکەی میلان وتیشی: دوودڵنیم سەبارەت بە داهاتووم لە یانەکەم، دەبێت هەموو هزرمان لای یاریی دێربی بێت و بیر لە هیچ شتێکیتر نەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئینتەر خاوەنی راهێنەرێکی زۆرباشە و پێکهاتەیەکی نایاب و جێگیرییان هەیە، لە شێوازی یاریکردندا زۆر رێکخراون بەڵام کارلەسەر خاڵە لاوازەکانیان دەکەن و هەوڵ دەدەن گۆڵیان لێتۆماربکەن.
فۆنسێکا دەشڵێت: بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئاستێکی باشمان پێشکەش نەکرد ،دەبێت هەڵەکانی ئەو یارییانەی رابردوو دووبارە نەکەینەوە.
لە کۆتاییدا پاولۆ فۆنسیکا ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگی بەدەنگۆی رۆژنامەکان نادات و لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکان نێوانی باشە و پێکەوە لە پیناو بردنەوەی یارییەکان دەجەنگن.